ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناو بە زمانی فەرمیSpiller vun der II. Olympiad
وەرزشOlympic sport
وڵاتفەڕەنسا
جێپاریس
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٤ی ئایاری ١٩٠٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠
بەستەری وەسفکراوhttps://olympics.com/en/olympic-games/paris-1900، https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1900/

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ (بە ئینگلیزی: 1900 Summer Olympicsپۆل:وتارەکان بە دەقی زمانی ئینگلیزیپۆل:Pages using Lang-xx templates) (بە فەڕەنسی: Jeux olympique de 1900پۆل:وتارەکان بە دەقی زمانی فەڕەنسیپۆل:Pages using Lang-xx templates) ھەروەھا ناسراویشە بە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ی پاریس. ڕووداوێکی وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٤ی ئایارەوە بۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ لە شاری پاریسی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.[١][٢] ئەم خولە ھیچ ئاھەنگی دەستپێکردن و داخستنی بۆ ئەنجام نەدرا. ساڵی ١٨٩٤ لە کۆنگرەی سۆربۆن پییەر دی کۆبرتین پێشنیاری کرد یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ لە شاری پاریس ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەندامانی کۆنگرەکە لەگەڵ ئەوە نەبوون شەش ساڵ چاوەڕێ بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە، بۆیە بڕیار درا یەکەم خولی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەسینا بەڕێوە بچێت و خولی دووەم لە شاری پاریسی فەرەنسا ئەنجام بدرێت. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ وەک بەشێک لە پێشنگای جیھانیی پاریس بەڕێوەچوو .١٢٢٦ وەرزشوان لە ١٩ وەرزشی جۆراوجۆر پێشبڕکێیان ئەنجامدا. لەگەڵ ئەوەش ئەم ژمارەیە جێگای گومانە، بەشێک لە وەرزشوانان ئاگاداری نەبوون لەوەی براوەی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادن. ژنان بۆ یەکەمجار بەشدارییان کرد و ئێلێنی دێ پوورتاڵێس وەرزشوانی ئەمریکی بووە یەکەم ژن ببێتە براوەی ئۆڵۆمپیاد لە یاری پێشبڕکێی کەشتی یەک نەفەری چارۆکەدار.[٣][٤] براوەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ مەدالیایان وەرنەگرتووە، بەڵکو کوپ یاخود کاسیان وەرگرتووە، بەشێکی دیکەیان خەڵاتی پارەیان وەرگرتووە. چەند پێشبڕکێیەک بۆ یەکەمجار لەم خولەی ئۆڵۆمپیادەکە ئەنجامدرا لەوانە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، باڵۆن، کریکێت، مەلەوانی ٢٠٠ مەتری بەربەستی پیاوان. ٢١ وڵات بوونە براوەی یەکێک لە مەدالیاکان. فەڕەنسا بە بردنەوەی ٢٧ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، پلەی دووەم ئەمریکا بەدەستی ھێنا بە بردنەوەی ١٩ مەدالیای زێر، و پلەی سێیەم بەر وڵاتی بەریتانیا کەوت پاش ئەوەی توانی ١٥ مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت.[٥] ژمارەی وەرزشوانانی فەڕەنسا %٧٥ بەشداربوانی ئۆڵۆمپیادی پێک ھێنابوو (٧٢٠ لە ٩٩٧) بەھۆی ئەمەشەوە توانی ١٠٢ مەدالیای جۆراوجۆر بباتەوە. شێوەی مەدالیاکان لاکێشەی بوون ئەمەش یەکەمجار و کۆتا جار بوو کە دیزاینی مەدالیاکان بەو شێوەیە دروست بکرێت.[٦][٧]

پێرستی وڵاتەبەشداربووەکان

Participating National Olympic Committees
Otherwise unrepresented countries whose athletes competed for other countries:

خشتەی مەدالیاکان

  •       ولاتی خانەخوێ(فەڕەنسا)
  •       یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد
پلە وڵات زێڕ زیو بڕۆنز گشتی
١  فەڕەنسا[ئ] ٢٧ ٣٨ ٣٧ ١٠٢
٢  ویلایەتە یەکگرتووەکان[ئ] ١٩ ١٤ ١٥ ٤٨
٣  شانشینی یەکگرتوو[ئ] ١٥ ٨ ٩ ٣٢
٤ داڕێژە:Country data ZZX ٨ ٥ ٦ ١٩
٥  بەلجیکا ٦ ٧ ٤ ١٧
٦  سویس ٦ ٢ ١ ٩
٧  ئەڵمانیا ٤ ٣ ٢ ٩
٨  ئیتاڵیا ٣ ٢ ٠ ٥
٩  ئوسترالیا[ئ] ٢ ٠ ٣ ٥
١٠  دانمارک[ئ] ١ ٣ ٢ ٦
١١  مەجارستان ١ ٢ ٢ ٥
١٢  کووبا ١ ١ ٠ ٢
١٣  کەنەدا ١ ٠ ١ ٢
١٤  ئیسپانیا ١ ٠ ٠ ١
 لوکسەمبورگ ١ ٠ ٠ ١
١٦  نەمسا ٠ ٣ ٣ ٦
١٧  نەرویژ ٠ ٢ ٣ ٥
 ھۆلەند[ئ] ٠ ٢ ٣ ٥
١٩  ھیندستان ٠ ٢ ٠ ٢
٢٠  Bohemia[ئ] ٠ ١ ١ ٢
٢١  سوێد[ئ] ٠ ٠ ١ ١
Total (21 NOCs) ٩٦ ٩٥ ٩٣ ٢٨٤

تێبینییەکان

  1. 1 2 3 4 5 6 7 8 Also had fellow-countrymen in mixed teams that won medals. These medals are included in the table for "Mixed team" (ZZX). Medal-winning mixed teams also included athletes from Mexico, Haiti, New Zealand, and Colombia.

سەرچاوەکان

  1. «Paris 1900 Olympic Games | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزییان ھەیە (en)
  2. «Why Were the 1900 Olympics So Disorganized?». ThoughtCo (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزییان ھەیە (en)
  3. «The first female Olympic champion». Swiss National Museum – Swiss history blog (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
  4. «First Female Olympic Gold Medalist». www.topendsports.com. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «Paris 1900 Olympic Games». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزییان ھەیە (en)
  6. «Medal table Olympic Games 1900 Paris». www.olympic-museum.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. IOC. «Paris 1900 Olympic Results – Gold, Silver, Bronze Medallists». Olympics.com (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزییان ھەیە (en)
پۆل:دەروازەی وەرزش/وتارە پەیوەندیدارەکانپۆل:دەروازەی فەڕەنسا/وتارە پەیوەندیدارەکانپۆل:دەروازەی ئۆڵۆمپیاد/وتارە پەیوەندیدارەکانپۆل:دەروازەی پاریس/وتارە پەیوەندیدارەکانپۆل:ھەموو ئەو وتارانەی تووڵی دەروازەیان بەکارھێناوە پۆل:ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەپێی ساڵ
پۆل:Commons link is locally defined پۆل:Pages using Lang-xx templates پۆل:ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەپێی ساڵ پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb) پۆل:ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزییان ھەیە (en) پۆل:دەروازەی ئۆڵۆمپیاد/وتارە پەیوەندیدارەکان پۆل:دەروازەی فەڕەنسا/وتارە پەیوەندیدارەکان پۆل:دەروازەی وەرزش/وتارە پەیوەندیدارەکان پۆل:دەروازەی پاریس/وتارە پەیوەندیدارەکان پۆل:وتارەکان بە دەقی زمانی ئینگلیزی پۆل:وتارەکان بە دەقی زمانی فەڕەنسی پۆل:پۆلی کۆمنز بە بەستەری خۆماڵیی یەکسان لەگەڵ ویکیدراوە پۆل:ھەموو ئەو وتارانەی تووڵی دەروازەیان بەکارھێناوە